پرۆدیوسەری فیلمی ڕێگای یەڵماز گونای لە کام پرۆدەکشن

پرۆدیوسەری فیلمی ڕێگای یەڵماز گونای لە کام پرۆدەکشن

April 3, 2017

کام پرۆدەکشن

پرۆدیوسەری ناوداری سویسری لەسەر ئاستی ئەوروپاو جیهان ئێدی هاوبشمید سەردانی کام پرۆدەکشنی کرد.

هاوبشمید کاتێک فیلمی مێگەل دەبینێت لە دەرهێنانی دەرهێنەری گەورەی کورد یەڵماز گونای بڕیار دەدات سەردانی گونای بکات لە زیندان، هەر لە وێوە پلانی فیلمی ڕێگا دادەڕێژن

دوای هەڵهاتنی گونای لە زیندان ئەم کەسایەتییە دەبێتە پارێزەری ژیانی گونای و بە جۆرێک بە نهێنی لە ستۆدیۆکەی هاوبشمیددا ژیان بەسەر دەبات.

هاوبشمید خاوەنی کتێبێکە لەسەر ژیانی چوار ساڵەی یەڵماز گونای لە دوای زیندان تا کۆتایی ژیانی، بە زمانی کوردی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، تورکی.

لە چوارچێوەی ئیڤێنتی دەرهێنەرێک لە زیندانەوە کە ڕۆژی ٢/٤/٢٠١٧ لە سینەما سالم پێشکەشکرا هاوبشمید سەردانی سلێمانی کرد کە کام پرۆدەکشن وەک سپۆنسەری سەرەکی ئەم ئیڤێنتە بەشداربوو.

 دواتر لەسەردانێکیدا بۆ کام پرۆدەکشن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانمان هەروەها گفتوگۆ کردن لەسەر پرۆژەو کارکردنی پێکەوەی لە  داهاتوویەکی نزیکدا

جێگەی باسە ئەم سەردانەی ئێدی بەیاوەری بەڕێزان حەمید بەدرخان، سەرۆکی ئەکادیمیای بەدرخان و یوسف مەنتک رۆژنامەنوس کە یاوەری گەشتەکەی ئێدیە بۆ باشوری کوردستان

UNADJUSTEDNONRAW_thumb_24c UNADJUSTEDNONRAW_thumb_250 UNADJUSTEDNONRAW_thumb_251-Recovered

Author: