نوێترین ڤیدیۆ کلیپی کانی لە بەرهەمی کام پرۆدەکشن

نوێترین ڤیدیۆ کلیپی کانی لە بەرهەمی کام پرۆدەکشن

April 16, 2017

کام پرۆدەکشن

خەو نەبوو، نوێترین بەرهەمی هونەرمەند کانی ە و کە لەلایەن کارزان مەحمود ئامدەکراوەو شیعری شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس و جەمال غەمبارە و کۆمپانیای کام پرۆدەکشن بەرهەمی هێناوە.

کارەسات و جەنگە یە لە دوا یەکەکان هۆکاریکن بۆ لە ناوچوونی کۆمەڵگا و ئەوەی لەو نێوەندەدا دەبێتە قوربانی هەمیشە خەڵکی سڤیلە بێگومان جەنگ لە دوای خۆی چەندین ماڵوێرانی و کارەسات بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەم بەرهەمە نوێیەی کانیش چیرۆکێکە دەربارەی رووداوەکانی دوای جەنگ ئەیەوێت لەو ڕێگەیەوە نیشانی بدات کە دوای جەنگ پێویستە هەمووان کار بۆ ئەوە بکەین کە ئاسەوارەکانی بسڕینەوەو ژیانێکی نوێ دەست پێبکات.

ئێمەش بە پێویستمان زانی لە ساڵیادی ئەنفالدا ئەم بەرهەمە نمایش بکەین چونکە هەڵگری هەمان بابەتە، هەروەها پێشکەشی ئێوەی بکەین وەک دیاریەک لەم ڕۆژەدا.

ئەم ڤیدیۆ کلیپە لەلایەن بەختیار فەتاح ەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوەو لە لایەن ستافی شارەزاو لێهاتوو کاری تێدا کراوە لە ناوەو دەرەوەی وڵات.

1p3p

Author: